20
ڕۆژی دووشەممە ١٦ی پووشپەڕی ١٤٠٣، “مەرزیە غوڵام‌پوور” تەمەن ٢٩ ساڵ و خەڵکی شاری بۆجنۆردی سه‌ر به پارێزگای خۆراسانی شومالی، لەلایەن هاوژینەکەیه‌وه تەقەی لێ‌کرا و كوژرا.
بە پێی زانیارییه‌كان، “مەرزیە غوڵام‌پوور” پاش ئه‌وه‌ی داوای جیابوونه‌وه‌ی له هاوژینه‌كه‌ی كردووه، له پێش چاوی منداڵه بچووكه‌كه‌ی و له‌به‌رده‌م ماڵی باوكی له‌لایه‌ن هاوسه‌ره‌كه‌یه‌وه ته‌قه‌ی لێ كراوه و كوژراوه. شایانی باسه كه له ژێر ده‌سه‌ڵاتی پیاوسالار و كۆنه‌په‌ره‌ستی كۆماری ئیسلامی‌دا، دیاره‌كانی ژن كوژی و خۆكوژی ژنان ڕۆژ له دوای ڕۆژ په‌ره ده‌ستێنت. ته‌نیا له سێ ڕۆژی ڕابردوودا، سێ ژنی گه‌نج له شاره‌كانی سه‌قز، بۆكان و مهاباد به‌هۆی گوشاری كۆمه‌ڵایه‌تی خۆیان كوشتووه.