77
شه‌وی سێشه‌ممه ١٩ی پووشپه‌ڕ، گه‌ریلاكانی پ.ك.ك هێرشیان كرده سه‌ر كاروانی سه‌ربازی ئه‌رته‌شی توركیا له ئامێدی و چوار سه‌ربازیان كوشت و بریندار كرد.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، ژماره‌یه‌ك بارهه‌ڵگری ئه‌رته‌شی توركیا كه كه‌ڕه‌سته‌ی نیزامی و پێداویستیان بۆ بنكه سه‌ربازییه‌كانی توركیا ده‌گواسته‌وه، له نێوان ئامێدی و شیلادزێ كراونه‌ته ئامانج و سووتێندراون. هه‌روه‌ها زرێپۆشێكی ئه‌رته‌شی توركیاش ته‌قیندراوه‌ته‌وه و دوو سه‌رباز كوژراون و دوو سه‌ربازی دیكه‌ی بریندار كراون. له به‌رانبه‌ردا ئه‌رته‌شی توركیا ناوچه‌كه‌ی به چڕی بۆردوومان كردووه و ڕووبڕرێكی زۆر له دارستانه‌كان له ئاگردا سووتاوه.