34
به‌پێی ڕاپۆرتی ڕێكخراوه‌كانی مافی مرۆڤی توركیا، به‌ندكراوانی زیندانی ژماره یه‌كی ئه‌منیه‌تی سینجان له باكووری كوردستان به‌هۆی پێدانی خۆراكی ماوه به‌سه‌رچوو ژاراوی كراون.
به‌وته‌ی بنه‌ماڵه‌ی به‌ندكراوان، ٨٥٠ زیندانی له به‌ندیخانه‌ی ژماره یه‌كی سینجان پاش خواردنی ناشتای به‌یانی ژاراوی و ڕه‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه كراون. له ڕۆژانی ڕابردوودا ڕووداوی هاوشێوه له زیندانه‌كانی سیلیوێری، ئامه‌د، پینار حه‌سار و كریكلاریش ڕووی داوه و ده‌نگۆی ئه‌وه هه‌یه كه ناوه‌نده ئه‌منیه‌تیه‌كانی توركیا له پشت ئه‌و زه‌نجیره ژاراویبوونانه‌دا بن.