65
ڕۆژی سێشه‌ممه ١٩ی پووشپه‌ڕ، شارومه‌ندێكی خه‌ڵكی پیرانشار به ناوی “ئومید ئه‌حمه‌دی” پاش بانگهێشت بۆ دادگای ئه‌و شاره ده‌ستبه‌سه‌ر كرا.
به‌پێی زانیارییه‌كان، “ئومید ئه‌حمه‌دی” پاش لێپرسینه‌وه بۆ یه‌كێك له گرتووخانه ئه‌منیه‌تیه‌كانی شاری ورمێ گوازراوه‌ته‌وه. تا كاتی داڕشتنی ئه‌م هه‌واڵه هیچ زانیارییه‌ك له‌سه‌ر هۆكاری بانگ‌كران، ڕفاندن و ئه‌و تۆمه‌تانه‌ی خراوه‌ته پاڵ دۆسیه‌كه‌ی له‌به‌رده‌ستدا نییه.