54
به‌پێی ڕاپۆرتی كانوونی مافی مرۆڤی كوردستان، چاره‌نووسی هاووڵاتیه‌كی خه‌ڵكی بۆكان به ناوی “عوسمان مامه” پاش تێپه‌ڕینی ٦٠٠ ڕۆژ به‌سه‌ر كاتی ڕفاندنی له‌لایه‌ن ئیداره‌ی ئیتلاعاته‌وه، به ناڕوونی ماوه‌ته‌وه.
له ماوه‌ی ٦٠٠ ڕۆژی ڕابردوودا، بنه‌ماڵه‌ی عوسمان مامه به‌رده‌وام سه‌ردانی ناوه‌نده ئه‌منیه‌تی و قه‌زاییه‌كانیان كردووه، به‌ڵام به‌رپرسانی ڕژیم هیچ وڵامێكی ڕوونیان به‌و خێزانه نیگه‌رانه نه‌داوه. عوسمان مامه له ماوه‌ی به‌ندكرانی دا هیچ په‌یوه‌ندییه‌كی ته‌له‌فوونی له‌گه‌ڵ بنه‌ماڵه‌كه‌ی دا نه‌بووه و ئه‌و بابه‌ته بووه‌ته هۆی نیگه‌رانی كه‌س و كاری و ته‌نیا وڵامێك كه ئیداره‌ی ئیتلاعات داویه‌تی ئه‌وه بووه كه ناوبراو نه‌مردووه.