36
ڕۆژی چوارشه‌ممه ٢٠ی پووشپه‌ڕ، دانیشتووانی گوندی گۆههرزێی سه‌ر به شاری ئامێدی له هه‌رێمی كوردستان، دژبه ده‌وڵه‌تی توركیا خۆپێشاندانیان كرد.
له چه‌ند ڕۆژی ڕابردوودا، ئه‌رته‌شی توركیا هێزێكی زۆری نیزامی له پارێزگای دهووك جێگیر كردووه و به‌هۆی ئۆپراسیۆنه‌كانی، زیانێكی زۆر به ژینگه و ڕه‌ز و باخی گوندنشینان گه‌یشتووه. له ئه‌نجامی هێرشه‌كانی ده‌وڵه‌تی توركیا، چه‌ندین گوند چۆڵ كراون و هێزه‌كانی ئه‌رته‌شی توركیاش به دانانی خاڵی پشكنین ئازاری خه‌ڵكی ناوچه‌كه‌یان داوه. هه‌ڵسووكه‌وتی وه‌حشیانه‌ی ئه‌رته‌شی داگیركه‌ری توركیا ناڕه‌زایه‌تی به‌رینی دانیشتووانی شاری ئامێدی لێكه‌وتووه‌ته‌وه و ناڕازیان داوای چوونه‌ده‌ره‌وه‌ی هێزه‌كانی توركیا ده‌كه‌ن.