38
ڕۆژی چوارشه‌ممه ٢٠ی پووشپه‌ڕ، خه‌ڵكی شه‌نگال دژبه هێرشه‌كانی ئه‌رته‌شی توركیا بۆ سه‌ر كارمه‌ندانی چرا تی وی كۆبوونه‌وه و ڕێپێوانێكی گه‌وره‌یان به‌ڕێوه برد.
چه‌ند ڕۆژ له‌وه‌به‌ر په‌هبادێكی توركیا ئۆتۆمبێلی كارمه‌ندانی “چرا تی وی” و ڕادیۆ “اف ام”ی كرده ئامانج و به‌هۆیه‌وه سێ كه‌س به‌سه‌ختی بریندار بوون. ڕۆژی چوارشه‌ممه دانیشتووانی شه‌نگال دژبه هێرشه‌كانی ده‌وڵه‌تی توركیا بۆ سه‌ر میدیای ئازاد و داگیركردنی خاكی هه‌رێمی كوردستان ڕژانه سه‌ر شه‌قام و به وتنه‌وه‌ی دروشم خوازیاری كاردانه‌وی جیددی ده‌وڵه‌تی عێراق به‌رامبه‌ر به پێشێلكارییه‌كانی توركیا بوون.