‌گواستنه‌وه‌ی چه‌كداره‌ ئیسلامگه‌راكانی سووریه‌ بۆ هه‌رێمی كوردستان له‌لایه‌ن توركیا

 

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ناوه‌ندی شیكاری و توێژینه‌وه‌ی ستاندارد ڕۆژی چوارشه‌ممه‌ ٢٠ی پووشپه‌ڕ ڕایگه‌یاند: ده‌وڵه‌تی توركیا بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ له‌گه‌ڵ گه‌ریلاكانی پ.ك.ك، گرووپه‌ ئیسلامگه‌راكانی سووریای بۆ خاكی هه‌رێمی كوردستان گواستووه‌ته‌وه‌.

“مه‌سعوود عه‌بدۆلخالق” له‌و باره‌وه‌ ڕایگه‌یاند: گواستنه‌وه‌ی چه‌كدارانی توندئاژۆی سووریه‌ بۆ قه‌ندیل و ئاسۆس له‌ هه‌رێمی كوردستان، مه‌ترسی له‌سه‌ر ئه‌منیه‌تی عێراق و ئێران ساز ده‌كات. به‌پێی دوایین زانیارییه‌كان، ئه‌رته‌شی توركیا ١٥ كیلۆمتری دیكه‌ بۆ نێو خاكی هه‌رێمی كوردستان پێشڕه‌وی كردووه‌ و كاربه‌ده‌ستانی عێراق بێده‌نگیان ڕاگرتووه‌. ده‌وڵه‌تی تورك له‌ سه‌ره‌تای ساڵی ٢٠٢٣ی زاینی و پاش ته‌واوبوونی په‌یماننامه‌ی لۆزان، پلانی بۆ داگیركردنی خاكی هه‌رێمی كوردستان به‌ بیانووی له‌ناوبردنی پ.ك.ك داناوه‌ و مه‌به‌ستی له‌ناوبردنی قه‌واره‌ی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستانه‌.

0 FacebookTwitterPinterestEmail

لێدوانێک بەجێ بهێلە

پەیام نێت

گەلەری

هاوڕێمان بن! ​

پەیوەندی

  Copyright © 2023, All Rights Reserved Payaam.net