60
ڕۆژی چوارشه‌ممه ٢٠ی پووشپه‌ڕ، ئیسماعیل به‌خشی چالاكی كرێكاری و ئه‌ندامی سه‌ندیكای كرێكارانی نه‌یشه‌كه‌ری حه‌وت ته‌په، له په‌یامێكدا پشتیوانی خۆی له شه‌ریفه محه‌ممه‌دی ده‌ربڕی.
“ئیسماعیل به‌خشی” له ئه‌كاونتی تویته‌ری خۆی دا نووسیویه، له ئێران كرێكاران له شوێنی كار به‌هۆی نه‌بوونی ئیمه‌نی ده‌مرن، یان به‌هۆی هه‌ژاری گیان ئه‌سپێرن و ئه‌گه‌ر ناڕه‌زایه‌تی ده‌رببڕن، ڕژیم له‌سێداره‌یان ده‌دات. شه‌ریفه محه‌ممه‌دی سادقترین و سه‌ربه‌خۆترین چالاكی كرێكاری ئێرانه كه له نزیكه‌وه ناسیومه، سه‌پاندنی تۆمه‌تی به‌غی و هاوكاری له‌گه‌ڵ حیزبه نه‌یاره‌كانی ڕژیم به‌سه‌ر ئه‌و چالاكه كرێكارییه درۆیه‌كی بێ مانایه و ئه‌بێ به زووترین كات ئازاد بكرێت.