ده‌ستبه‌سه‌ركردنی زۆهره‌ دادڕه‌س و بانگهێشتی ٨ چالاكی مافی ژنان له‌ گیلان

 

ڕۆژی چوارشه‌ممه‌ ٢٠ی پووشپه‌ڕ، “زۆهره‌ دادڕه‌س” چالاكی بواری مافی ژنان له‌ شاری ڕه‌شت له‌لایه‌ن ئیتلاعاتی سپای پاسدارانه‌وه‌ ده‌ستبه‌سه‌ر و هاوكات ٨ چالاكی دیكه‌ له‌لایه‌ن دادگای ئینقلابه‌وه‌ بانگهێشت كراون.

به‌یانی چوارشه‌ممه‌، هێزه‌كانی ئیتلاعاتی سپای پاسدارانی ڕه‌شت به‌ بێ به‌ڵگه‌ی قه‌زایی هێرشیان كرده‌ سه‌ر ماڵی “زۆهره‌ دادڕه‌س” و ئه‌و چالاكه‌ مه‌ده‌نییه‌یان ده‌ستبه‌سه‌ر كردووه‌. “زه‌هرا دادڕه‌س” خۆشكی ئه‌و به‌ندكراوه‌ له‌ په‌یامێكدا ڕایگه‌یاندووه‌ كه‌ ئیتلاعاتی سپای پاسداران به‌ بیانووی ڕێگری كردن له‌ هه‌ڵهاتنی زۆهره‌ بۆ ده‌ره‌وه‌ی وڵات، ناوبراویان ده‌ستبه‌سه‌ر كردووه‌. هاوكات ٨ چالاكی مافی ژنانی گیلان به‌ ناوه‌كانی “فڕووغ سه‌میع نیا”، “جلوه‌ جه‌واهێری”، “مه‌تین یه‌زدانی”، “یاسه‌مین حه‌شده‌ری”، “نگین ڕه‌زایی”، “ئازاده‌ چاڤۆشیان”، “سارا جه‌هانی”، “هوومه‌ن تاهری” و “زه‌هرا دادڕه‌س” به‌ مه‌به‌ستی تێپه‌ڕكردنی ماوه‌ی ٦٠ ساڵ به‌ندكرانیان بانگهێشتی ناوه‌نده‌ قه‌زاییه‌كان كراون.

0 FacebookTwitterPinterestEmail

لێدوانێک بەجێ بهێلە

پەیام نێت

گەلەری

هاوڕێمان بن! ​

پەیوەندی

  Copyright © 2023, All Rights Reserved Payaam.net