له ڕۆژانی ڕابردوودا، چالاكێكی سنفی فه‌رهه‌نگیانی پیرانشار به ناوی “ئیسماعیل مه‌عرووفی” و شارومه‌ندێكی ئێرانی- نۆرویژی خه‌ڵكی سه‌رده‌شت به ناوی “هادی زاهری(شه‌ڵماشی)” له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منیه‌تیه‌كانه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر كراون.
شه‌وی سێشه‌ممه ١٩ی پووشپه‌ڕ، “ئیسماعیل مه‌عرووفی” موعه‌لیمی خانه‌نشینكراوی خه‌ڵكی پیرانشار له هێرشی هێزه ئه‌منیه‌تیه‌كانی ڕژیم بۆ سه‌ر ماڵه‌كه‌ی به توندووتیژی و بێڕێزییه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر كرا. تا كاتی داڕشتنی ئه‌م هه‌واڵه هۆكاری ڕفاندنی ئه‌و چالاكه سنفییه ڕوون نه‌كراوه و شوێنی ڕاگیرانی دیار نییه. له‌لایه‌كی دیكه‌وه ڕۆژی سێشه‌ممه ١٢ی پووشپه‌ڕ، “هادی زاهێری” وه‌رزشوانی دانیشتووی وڵاتی نۆ‌رویژ كه بۆ دیداری بنه‌ماڵه‌كه‌ی سه‌ردانی سه‌رده‌شتی كردبوو، له‌لایه‌ن ئیداره‌ی ئیتلاعاته‌وه بانگهێشت و پاش چه‌ند كاتژمێر ئازاد كرا. به كاتی ئێواره هێزه‌كانی حكوومه‌ت هێرشیان كردووه‌ته سه‌ر ماڵی باوكی ئه‌و شارومه‌نده و وێڕای ده‌ستبه‌سه‌ركردنی هادی، پاسپۆڕتی خۆی و هاوژین و منداڵه‌كه‌یان زه‌وت كردووه.