65
ڕۆژی پێنجشه‌ممه ٢١ی پووشپه‌ڕ، كرێكارانی په‌یمانی و پڕۆژه‌یی نه‌وت، گاز و پترۆشیمی ئێران بۆ بیسته‌مین ڕۆژی به‌رده‌وام دژبه دۆخی خراپی پیشه‌یی و مه‌عیشه‌تی درێژه‌یان به مانگرتن دا.
به‌پێی ڕاپۆرتی شۆرای ڕێكختسنی ناڕه‌زایه‌تی كرێكارانی سه‌نعه‌تی نه‌وت، ٢٣ هه‌زار كرێكار له ١٢٣ شیركه‌ت له ناڕه‌زایه‌تی به جێبه‌جێ نه‌كردنی داخوازییه‌كانیان ده‌ستیان له‌كار كێشاوه و مانیان گرتووه. كرێكارانی په‌یمانی و پڕۆژه‌یی نه‌وت خوازیاری، زیادكردنی ئاستی حه‌قده‌ست و مه‌زایا، گۆڕانی دۆخی پیشه‌یی، نوێكردنه‌وه‌ی قه‌رارداد، وه‌لانانی په‌یمانكار، به‌ڕێوه‌چوونی یاسای ١٤ ڕۆژ كار- ١٤ ڕۆژ پشوودان، دابینكردنی ئیمكاناتی ڕیفاهی، ته‌زمینی ئه‌منیه‌تی پیشه‌یی، وه‌لانانی جیاوازی و دابینكردنی بیمه‌ی ده‌رمانی كارامه بوون.