حیمایه‌تی ڕێكخراوه‌ كرێكاری و مه‌ده‌نییه‌كان له‌ شه‌ریفه‌ محه‌ممه‌دی

ماڵپه‌ڕی په‌یام

ڕۆژی چوارشه‌ممه‌ ٢٠ی پووشپه‌ڕ، سه‌ندیكاری كرێكارانی شیركه‌ت واحدی تاران، گرووپی شاخه‌وانانی گیلان، مه‌حه‌ممه‌د حه‌بیبی ئه‌ندامی كانوونی سنفی فه‌رهه‌نگیان و به‌ندكراوانی سیاسی زیندانی ئێڤین له‌ چه‌ند به‌یاننامه‌ی جیاجیادا پشتیوانی خۆیان له‌ شه‌ریفه محه‌ممه‌دی ڕاگه‌یاند.

به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، سێ ئه‌ندامی سه‌ندیكای كرێكارانی شیركه‌ت واحدی تاران به‌ ناوه‌كانی “ڕه‌زا شه‌هابی”، “داوود ڕه‌زه‌وی” و “حه‌سه‌ن سه‌عیدی” له‌ به‌یاننامه‌یه‌كدا وێڕای ئاماژه‌پێدان به مێژۆی دامه‌زراندنی ڕێكخراوه‌ كرێكارییه‌كان، سه‌پاندنی حوكمی ئێعدامیان به‌سه‌ر شه‌ریفه محه‌ممه‌دی به‌ توندی شه‌رمه‌زار كرد و خوازیاری ئازادی ئه‌و چالاكه‌ كرێكارییه‌ بوون. له‌لایه‌كی دیكه‌وه‌، “محه‌ممه‌د حه‌بیبی” ئه‌ندامی كانوونی سنفی فه‌رهه‌نگیانی ئێران له‌ په‌یامێكدا پشتیوانی ئه‌و ڕێكخراوه‌ی له‌ شه‌ریفه محه‌ممه‌دی دووپات كرده‌وه‌ و ڕایگه‌یاند كه‌ موعه‌لیمانی ئێران پشتیوانی له‌ شه‌ریفه محه‌ممه‌دی ده‌كه‌ن و به‌ ته‌نیای ناهێڵن. له‌ پارێزگای گیلان گرووپه شاخه‌وانییه‌كانی ئه‌و پارێزگایه‌ له‌ به‌یاننامه‌یێكدا حیمایه‌تی خۆیان له‌ شه‌ریفه محه‌ممه‌دی ڕاگه‌یاندووه‌ و ٣٥ به‌ندكراوی سیاسی دیكه‌ په‌یوه‌ست به‌ مانگرتنی ٥٥ به‌ندكراوی سیاسی بۆ پشتیوانی له‌ شه‌ریفه محه‌ممه‌دی بوون.

0 FacebookTwitterPinterestEmail

لێدوانێک بەجێ بهێلە

پەیام نێت

گەلەری

هاوڕێمان بن! ​

پەیوەندی

  Copyright © 2023, All Rights Reserved Payaam.net