بانگهێشتی چوار چالاكی سنفی فه‌رهه‌نگیانی مه‌مه‌سنی بۆ دادسه‌ر‌ای ئه‌و شاره‌

ماڵپه‌ڕی په‌یام

چوار چالاكی سنفی فه‌رهه‌نگیانی شارستانی مه‌مه‌سه‌نی به‌ ناوه‌كانی “شۆكرۆڵڵا ئه‌حمه‌دی”، “عه‌لی ئه‌حمه‌دی”، “جان محه‌ممه‌د ئه‌حمه‌دی” و “ڕوحۆڵڵا گره گوشا” بۆ دادسه‌رای ئه‌و شاره‌ بانگهێشت كراون.

به‌پێی ئیبلاغیه‌ی دادسه‌رای مه‌مه‌سه‌نی، ڕۆژی سێشه‌ممه‌ ١٩ی پووشپه‌ڕ، ئه‌و چوار چالاكه‌ سنفییه‌ بۆ لقی ٢ی دادیاری دادسه‌رای گشتی و ئینقلابی ئه‌و شاره‌ بانگهێشت كراون و ئه‌بێ له‌ پێنج ڕۆژی داهاتوودا خۆیان به‌و ناونده‌ قه‌زاییه‌ بناسێنن. “شۆكرۆڵڵا ئه‌حمه‌دی”، “عه‌لی ئه‌حمه‌دی”، “جان محه‌ممه‌د ئه‌حمه‌دی” و “ڕوحۆڵڵا گره گوشا” پێشتر و له‌ مانگی به‌فرانباری ساڵی ١٤٠٢ دا پاش به‌شداری له‌ كۆبوونه‌وه‌ی موعه‌لمیانی مه‌مه‌سه‌نی ده‌ستبه‌سه‌ر و به‌ دانانی وه‌سیقه ئازاد كرابوون. ئه‌و چوار چالاكه‌ سنفییه‌ له‌لایه‌ن ناوه‌نده‌ ئه‌منیه‌تیه‌كانه‌وه‌ به‌ “ئیجماع و ته‌بانی دژبه‌ ئه‌منیه‌تی وڵات” تۆمه‌تبار كراون.

0 FacebookTwitterPinterestEmail

لێدوانێک بەجێ بهێلە

پەیام نێت

گەلەری

هاوڕێمان بن! ​

پەیوەندی

  Copyright © 2023, All Rights Reserved Payaam.net