ڕێزگرتن له‌ یادی گیانبه‌ختكردووانی شۆڕشی ژینا له‌ كرماشان

 

ڕۆژی پێنجشه‌ممه‌ ٢١ی پووشپه‌ڕ، كۆمه‌ڵێك له‌ دادخوازانی كرماشان هاوكات له‌گه‌ڵ ساڵڕۆژی له‌دایكبوونی “مینۆ مه‌جیدی” له‌ گیانبه‌ختكردووانی شۆڕشی ژینا، له‌سه‌ر مه‌زاری ئه‌و هه‌میشه زیندووه‌ كۆبوونه‌وه‌ و ڕێزیان له‌ بیره‌وه‌رییه‌كانی گرت.

“مینۆ مه‌جیدی” له‌ سه‌رده‌می شۆڕشی ژینا له‌ شاری كرماشان، به‌ ١٦٧ فیشه‌كی ساچمه‌یی پێكرا و گیانی له‌ پێناو ئازادی و به‌رابه‌ری دا به‌خت كرد. ڕۆژی ڕابردوو، بنه‌ماڵه‌ دادخوازه‌كانی كرماشان هاوڕێ له‌گه‌ڵ ژماره‌یه‌ك له‌ خه‌ڵكی ئازادیخوازی ئه‌و شاره‌ له‌ سه‌ر مه‌زاری ئه‌و نه‌مره‌ كۆبوونه‌وه‌ و وێڕای نوێكردنه‌وه‌ی په‌یمان، به‌ڵێنیان دا درێژه‌ده‌ری ڕێگای پڕ شانازی قوربانیانی سه‌ركوتی كۆماری ئیسلامی بن.

0 FacebookTwitterPinterestEmail

لێدوانێک بەجێ بهێلە

پەیام نێت

گەلەری

هاوڕێمان بن! ​

پەیوەندی

  Copyright © 2023, All Rights Reserved Payaam.net