له ڕۆژانی ڕابردوودا، پێنج شارومه‌ند به ناوه‌كانی “عه‌لی دانش”، “قاسم چۆمه‌ڵانی” و “محه‌ممه‌دڕه‌زا قه‌یته‌رانی” خه‌ڵكی مهاباد، “حه‌مید فه‌رهادی” خه‌ڵكی كرماشان و دانیشتووی تاران، هه‌روه‌ها، “محه‌مه‌دخالید ڕسووڵزاده” خه‌ڵكی پیرانشار له‌لایه‌ن هێزه‌كانی حكوومه‌ته‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر كراون.
ڕۆژانی چوارشه‌ممه و پێنجشه‌ممه ٢٠ و ٢١ی پووشپه‌ڕ، سێ هاووڵاتی خه‌ڵكی مهاباد به ناوه‌كانی “عه‌لی دانش”، “قاسم چۆمه‌ڵانی” و “محه‌ممه‌دڕه‌زا قه‌یته‌رانی” له هێرشی هێزه ئه‌منیه‌تیه‌كانی ڕژیم بۆ سه‌ر ماڵه‌كانیان به توندووتیژییه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر كراون. له‌لایه‌كی دیكه‌وه، ڕۆژی دووشه‌ممه ١٨ی پووشپه‌ڕ، ئیداره‌ی ئیتلاعاتی تاران هێرشی كردووه‌ته سه‌ر ماڵی “حه‌مید فه‌رهادی” هاووڵاتی خه‌ڵكی كرماشان و ناوبراویان به بێ به‌ڵگه‌ی قه‌زایی ڕفاندووه. هه‌روه‌ها، ڕۆژی سێشه‌ممه ١٩ی پووشپه‌ڕ، شارومه‌ندێكی خه‌ڵكی پیرانشار به ناوی “محه‌ممه‌دخالید ڕه‌سووڵزاده” له‌لایه‌ن هێزه‌كانی حكوومه‌ته‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر و بۆ شوێنێكی نادیار گوازراوه‌ته‌وه. تا كاتی داڕشتنی ئه‌م هه‌واڵه هیچ زانیارییه‌ك له‌سه‌ر هۆكاری به‌ندكرانی ئه پێنج كه‌سه له‌به‌رده‌ستدا نییه.