ده‌ستبه‌سه‌ركردنی دوو هاووڵاتی له‌ سه‌رده‌شت

 

ڕۆژی سێشه‌ممه‌ ١٩ی پووشپه‌ڕ، دوو شارومه‌ندی خه‌ڵكی گوندی “گوڵێ”ی سه‌ر به‌ شاری سه‌رده‌شت به‌ ناوه‌كانی “شاهۆ حه‌سه‌نزاده‌” و “موبین ئیبراهیم پور” له‌لایه‌‌ن هێزه‌ ئه‌منیه‌تیه‌كانه‌وه‌ ده‌ستبه‌سه‌ر كران.

به‌پێی زانیارییه‌كان، ئه‌و دوو هاووڵاتیه‌ به‌ بیانووی ڕێكخستنی ڕێوڕه‌سمه‌كانی نه‌ورۆز له‌ گونده‌كه‌یان ده‌ستبه‌سه‌ر و بۆ گرتووخانه‌ی ئیتلاعاتی سپای پاسداران له‌ شاری ورمێ گوازراونه‌ته‌وه‌. شایانی باسه‌ كه‌ له‌ ڕۆژانی ڕابردوودا، چه‌ندین هاووڵاتی خه‌ڵكی سه‌رده‌شت له‌لایه‌ن ناوه‌نده‌ ئه‌منیه‌تیه‌كانه‌وه‌ بانگهێشت و لێپرسینه‌وه‌یان لێ كراوه‌.

0 FacebookTwitterPinterestEmail

لێدوانێک بەجێ بهێلە

پەیام نێت

گەلەری

هاوڕێمان بن! ​

پەیوەندی

  Copyright © 2023, All Rights Reserved Payaam.net