41
ماوه‌ی دوو ڕۆژه ده‌یان هێكتار له دارستانه‌كانی گێڵانغه‌رب و داڵاهوو له ئاگردا ده‌سووتێت و هه‌وڵی ژینگه‌پارێزان و خه‌ڵكی خۆبه‌خش بۆ كنتڕۆڵكردنی ئاگره‌كه ئاكامێكی نه‌بووه.
به‌وته‌ی چالاكانی مه‌ده‌نی، شاخاوی بوونی ناوچه‌كه كۆنتڕۆڵكردنی ئاگره‌كه‌ی سه‌خت كردووه و ناوه‌نده‌كانی په‌یوندیدار هیچ هه‌نگاوێكیان بۆ دابینكردنی ئیمكانات هه‌ڵ نه‌گرتووه. ژینگه‌پارێزان داوا له خه‌ڵكی خۆبه‌خش ده‌كه‌ن بچن به هانایانه‌وه و ئاو، سووته‌مه‌نی و خۆركیان بۆ دابین بكه‌ن.
.