دانانی ٥٠ بنكه‌ی نیزامی تازه‌ له‌لایه‌ن توركیا له‌ هه‌رێمی كوردستان

ماڵپه‌ڕی په‌یام

به‌پێی ڕاپۆرتی میدیاكانی عێراق، ده‌وڵه‌تی توركیا له‌ ڕۆژانی ڕابردوودا ٥٠ بنكه‌ی نیزامی تازه‌ی له‌ هه‌رێمی كوردستان داناوه‌ و ژماره‌یه‌كیان تا ڕاده‌یه‌ك گه‌وره‌ن كه‌ ته‌نیا ده‌وڵه‌تێكی داگیركه‌ر ئه‌و كاره‌ ده‌كات.

به‌وته‌ی “جه‌بار عومه‌ر” یه‌كێك له‌ به‌رپرسانی چوارچێوه‌ی هاوئاهه‌نگی شیعه‌كان له‌ عێراق، ده‌وڵه‌تی توركیا له‌ ماوه‌ی یه‌ك حه‌فته‌ی ڕابردوودا، ١٠٠ جار سه‌روه‌ری خاكی عێراقی پێشێل كردووه‌ و به‌ لێدانی ٥٠ بنكه‌ی نیزامی تازه‌ـ خۆی بۆ داگیركردنی ٤٠ بۆ ٥٠ كیلۆمتر له‌ خاكی ئه‌و وڵاته ئاماده‌ كردووه‌. هه‌ر چه‌ند به‌رپرسانی ده‌وڵه‌تی تورك ڕایانگه‌یاندووه‌ كه‌ لێدانی ئه‌و بنكه‌ نیزامیانه‌ بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی گه‌ریلاكانی پ.ك.ك بووه‌ و ئۆپراسیۆنه‌كانیان له‌ مانگی نۆڤامبه‌ر كۆتایی پێ دێت، به‌ڵام مێژۆی ده‌وڵه‌تی توركیه‌ نیشانی داوه‌ كه‌ هه‌ر ناوچه‌یێك كه‌ داگیریان كردووه‌ به‌ زۆر پیان چۆڵ كراوه‌.

0 FacebookTwitterPinterestEmail

لێدوانێک بەجێ بهێلە

پەیام نێت

گەلەری

هاوڕێمان بن! ​

پەیوەندی

  Copyright © 2023, All Rights Reserved Payaam.net