42
ڕۆژی هه‌ینی ٢٢ی پووشپه‌ڕ، سه‌ندیكا كرێكارییه‌كانی فه‌ڕانسه و دانمارك له دوو به‌یاننامه‌ی جیاجیادا پشتیوانی خۆیان له شه‌ریفه محه‌ممه‌دی ده‌ربڕی و خوازیاری ئازادی بێ شه‌رت و مه‌رجی ئه‌و چالاكه كرێكارییه بوون.
سه‌ندیكا كرێكارییه‌كانی فه‌ڕانسه و دانمارك وێڕای ئاماژه دان به دادگاییكردنی نادادپه‌روه‌رانه‌ی شه‌ریفه محه‌ممه‌دی، ئه‌شكه‌نجه و ئازاردانی، بێبه‌ری كردنی له ده‌ستڕاگه‌یشتن به پارێزه‌ری سه‌ربه‌خۆ و چاوپێكه‌وتن له‌گه‌ڵ بنه‌ماڵه، هه‌روه‌ها ده‌ستبه‌سه‌ركردنی هاوژینه‌كه‌ی، سه‌پاندنی سزای نامرۆڤانه‌ی سێداره‌یان به‌سه‌ر ئه‌و چالاكه كرێكارییه به تووندی شه‌رمه‌زار كرد و خوازیاری هه‌ڵوشاندنه‌وه‌ی سزای ئێعدام و ئازادی بێ شه‌رت و مه‌رجی بوون.