ڕۆژی شه‌ممه ٢٣ی پووشپه‌ڕ، كوردستانیان له شاره‌كانی سلێمانی و خانه‌قێن له هه‌رێمی كوردستان و شاری دارمشتادی ئاڵمان دژبه هێرشه‌كانی توركیا بۆ سه‌ر باكووری هه‌رێم خۆپێشاندانیان كرد.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، كۆمه‌ڵێك له چالاكوانان و خه‌ڵكی شۆڕشیگێڕی سلێمانی له كۆبوونه‌وه‌یه‌كدا وێڕای شه‌رمه‌زاركردنی هێرشه‌كانی ده‌وڵه‌تی تورك، بێده‌نگی ده‌وڵه‌تی فیدڕاڵی عێراقیان له ئاست ئه‌و پێشێلكارییه به توندی مه‌حكووم كرد. هه‌روه‌ها له شاری خانه‌قێن، كۆبوونه‌وه‌یه‌ك له‌لایه‌ن حیزبی كۆمۆنیستی ئه‌و شاره ڕێكخرا و خه‌ڵكی ناڕازی دژ به ده‌وڵه‌تی توركیا دروشمیان به‌رز كرده‌وه. له وڵاتی ئاڵمان، كوردستانیان به هه‌ڵگرتنی ئاڵای كوردستان و وتنه‌وی دروشم داگیركردنی به‌شێك له خه‌ڵكی هه‌رێمی كوردستانیان له‌لایه‌ن ده‌وڵه‌تی فاشیستی توركیاوه به توندی شه‌رمه‌زار كرد و خوازیاری كاردانه‌وه‌ی كۆمه‌ڵگای جیهانی له ئاست جه‌نایه‌ته‌كانی ده‌وڵه‌تی تورك بوون.