25
ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ٢٤ی پووشپه‌ڕ، هه‌زاران كرێكاری پڕۆژه‌یی و په‌یمانی شاغڵ له سه‌نعه‌تی نه‌وت، گاز و پترۆشیمی، بۆ ٢٥مین ڕۆژی به‌رده‌وام دژبه جێبه‌جێ نه‌كردنی داخوازییه‌كانیان درێژه‌یان به مانگرتن دا.
ماوه‌ی ٢٥ ڕۆژه كرێكارانی په‌یمانی و پڕۆژه‌یی سه‌نعه‌تی نه‌وت له ناڕه‌زایه‌تی به دۆخی خراپی پیشه‌یی و مه‌عیشه‌تی ده‌ستیان له‌كار كێشاوه، به‌ڵام به‌رپرسانی ڕژیم هیچ سه‌ره‌نجێكیان به داخوازییه‌كان نه‌داوه. كرێكارانی ناڕازی خوازیاری زیادكردنی ئاستی حه‌قده‌ست و مه‌زایا، دابینكردنی ئیمكاناتی ڕیفاهی و بیمه‌ی ده‌رمانی، ته‌زمینی ئه‌منیه‌تی پیشه‌یی، به‌ڕێوه‌چوونی یاسای ١٤ ڕۆژ كار- ١٤ ڕۆژ پشوودان، وه‌لانانی جیاوازی، گۆڕانی دۆخی پیشه‌یی و نوێكردنه‌وه‌ی گرێبه‌سته‌كانیان بوون.