33
ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ٢٤ی پووشپه‌ڕ، تیرۆریستانی داعش هێرشیان كرده سه‌ر چه‌ند تانكه‌ری سووته‌مه‌نی له ڕۆژهه‌ڵاتی ڕه‌قه و دوو كه‌سیان كوشت و كه‌سێكیان بریندار كرد.
به وته‌ی خۆبه‌ڕێوه‌به‌ری ڕۆژئاوای كوردستان، چه‌ند مانگێكه تیرۆریستانی داعش شه‌ڕێكی ئابوورییان دژبه دانیشتووانی ناوچه‌كانی ژێر ده‌سه‌ڵاتی هێزه‌كانی سووریای دیمۆكراتیك و ڕژیمی سووریه ڕاگه‌یاندووه. له هێرشه‌كه‌ی ڕوژی یه‌كشه‌ممه‌دا، دوو شۆفێری بارهه‌ڵگر گیانیان له‌ده‌ست داوه و كه‌سێكی دیكه بریندار بووه.