41
ڕۆژی دووشه‌ممه ٢٥ی پووشپهڕن كرێكارانی په‌یمانی له‌سه‌ركار ده‌ركراوی موخابراتی خووزستان دژبه ناڕوونی دۆخی پیشه‌یی كۆبوونه‌وه.
٦٨ كرێكاری په‌یمانی له‌سه‌ركار ده‌ركراوی موخابراتی خووزستان وێڕای وه‌رگرتنی به‌ڵێنی ئیداره‌ی كار، ئوستانداری و فه‌رمانداری ئه‌هواز بیلاته‌كلیف ماونه‌ته‌وه و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی شیركه‌تی موخابراتی ئوستان، ڕێگه‌ی له گه‌ڕانه‌وه‌یان بۆ سه‌ر كار گرتووه. كرێكارانی ناڕازی ماوه‌ی چه‌ند ساڵ پێشینه‌ی كارییان هه‌یه و به پێچه‌وانه‌ی یاسا، هێشتا دۆخی پیشه‌ییان نهگوڕدراوه. كرێكاران ماوه‌ی دوو ساڵه بێكارن و به‌دواداچوونه‌كانیان بۆ گه‌ڕانه‌وه بۆ سه‌ر كار ئاكامێكی نه‌بووه.