ماڵئاوایی له‌ ژیانی پێشمه‌رگه‌یه‌كی كۆمه‌ڵه‌ و ئه‌ندامی حیزبی كۆمۆنیستی ئێران له‌ نۆرویژ

به‌پێی هه‌واڵی گه‌یشتوو، ڕۆژی دووشه‌ممه‌ ٢٥ی پووشپه‌ڕ، كاك “ڕه‌حیم مه‌له‌كی” پێشمه‌رگه‌ی دێرینی كۆمه‌ڵه‌ و ئه‌ندامی كۆمیته‌ی ده‌ره‌وه‌ی وڵاتی حیزبی كۆمۆنیستی ئێران له‌ وڵاتی نۆرویژ، به‌هۆی جه‌ڵته‌ی دڵه‌وه‌ ماڵئاوایی له‌ ژیان كرد.

هاوڕێ “ڕه‌حیم مه‌له‌كی” له‌ بنه‌ماڵه‌یه‌كی زه‌حمه‌تكێش و كارگه‌ری شاری بۆكان به‌ دنیا هات. هه‌ر له‌ ته‌مه‌نی منداڵییه‌وه‌ له‌گه‌ڵ درێژه‌دان به‌ خوێندن، یارمه‌تیده‌ری بنه‌ماڵه‌ هه‌ژاره‌كه‌ی بوو. له‌گه‌ڵ شۆڕشی ساڵی ٥٧ی هه‌تاوی، له‌ ناڕه‌زایه‌تیه‌كان به‌شداری كرد و به‌ “جه‌معیه‌تی پشتیوانی له‌ خه‌باتی گه‌ل” كه‌ ڕێكخراوه‌یه‌كی جه‌ماوه‌ری به‌ بیر و هزری چه‌پ بوو، په‌یوه‌ست بوو. پاش هێرشی وه‌حشیانه‌ی كۆماری ئیسلامی بۆ سه‌ر كوردستان، بوو به‌ پێشمه‌رگه‌ی كۆمه‌ڵه‌ و له‌ ساڵی ٦٢ی هه‌تاوی بریندار و ده‌ستی چه‌پی تواناكانی له‌ده‌ست دا. سه‌ره‌ڕای سه‌ختی قوناغه‌كانی خه‌بات، هاوڕێ ڕه‌حیم كار و چالاكییه‌كانی به‌ باشی به‌ڕێوه‌ ده‌برد و كه‌سایه‌تییه‌كی خۆشناوی ناو ڕێزه‌كانی كۆمه‌ڵه و حیزب‌ بوو. ساڵی ١٩٩٠ی میلادی چووه‌ وڵاتی نۆروێژ و له‌وێش وه‌كوو كادرێكی لێهاتووی حیزبی كۆمۆنیست درێژه‌ی به‌ كار و چالاكییه‌كانی دا. له‌لایه‌ن كۆمه‌ڵه‌ و حیزبی كۆمۆنیستی ئێرانه‌وه‌ سه‌ره‌خۆشی خۆمان ئاراسته‌ی بنه‌ماڵه‌ی هاوڕێ “ڕه‌حیم مه‌له‌كی”، دۆستان و هاوسه‌نگه‌رانی ده‌كه‌ین و خۆمان به‌ شه‌ڕیكی خه‌میان ده‌زانین. یادی ئازیزی به‌رز و به‌رێز بێت.

0 FacebookTwitterPinterestEmail

لێدوانێک بەجێ بهێلە

پەیام نێت

گەلەری

هاوڕێمان بن! ​

پەیوەندی

  Copyright © 2023, All Rights Reserved Payaam.net