ڕۆژی دووشه‌ممه ٢٥ی پووشپه‌ڕ، بنه‌ماڵه‌ی دادخوازی “شاهۆ به‌همه‌نی” له گیانبه‌ختكردووانی شۆڕشی ژینا له شاری دیوانده‌ره له‌سه‌ر مه‌زاری ئه‌و هه‌میشه زیندووه كۆبوونه‌وه و ڕێزیان له بیره‌وه‌رییه‌كانی گرت.
ڕۆژی ڕابردوو هاوكات له‌گه‌ڵ ساڵڕۆژی له دایكبوونی “شاهۆ به‌همه‌نی” بنه‌ماڵه‌ی ئه‌و نه‌مره و ژماره‌یه‌ك له خه‌ڵكی ئازادیخوازی دیوانده‌ره، له‌سه‌ر مه‌زاری كۆبوونه‌وه و وێڕای ڕێزگرتن له فیداكارییه‌كانی، په‌یمانیان له‌گه‌ڵ ئاواته‌كانی نوێ كرده‌وه. له هه‌واڵێكی دیكه‌دا، به‌كرێگیراوانی كۆماری ئیسلامی به‌ردی سه‌ر مه‌زاری “زه‌كه‌ریا خه‌یاڵ”، گیانبه‌ختكردووی ڕێگای ئازادی له پیرانشاریان بۆ جاری دووهه‌م شكاند و ئه‌و كرده‌وه قێزه‌ونه نیگه‌رانی بنه‌ماڵه‌ی ئه‌و گیانبه‌ختكردووه‌ی لێكه‌وتووه‌ته‌وه.