33
ڕۆژی دووشه‌ممه ٢٥ی پووشپه‌ڕ، ئاگر له دارستانه‌كانی گوندی “زهرانگوش”ی سه‌ر به شارستانی به‌دره‌ی ئیلام كه‌وته‌وه و زیانێكی زۆر به ژینگه و سرووشتی ناوچه‌كه گه‌یشت.
به وته‌ی چالاكانی مه‌ده‌نی پارێزگای ئیلام، له ماوه‌ی یه‌ك حه‌فته‌ی ڕابردوودا، ئه‌مه دووهه‌مین جاره كه دارستانه‌كانی گوندی زهرانگوش له ئاگردا ده‌سووتێت. جاری یه‌كه‌م به هه‌وڵی ژینگه‌پارێزان و خه‌ڵكی خۆبه‌خش كۆنتڕۆڵ كرا، به‌ڵام ئێستا به‌هۆی شاخاویی بوونی ناوچه‌كه، ئاگره‌كه له كۆنتڕۆڵ ده‌رچووه و ناوه‌نده په‌یوه‌ندیداره‌كان هیچ هه‌نگاوێكیان بۆ گه‌یاندنی یارمه‌تی به خه‌ڵك هه‌ڵ نه‌گرتووه.