77
هاووڵاتییەک لە شاری کامێران بەناوی “فەیزوڵڵا شادی” بەهۆی بەکارهێنانی وشەی شەهید لە پرسەنامەیێك دا، لەلایەن ئیدارهی ئیتلاعاتەوە دەستبەسەر و دووکانەکەی پلۆمپ کراوە.
ڕۆژی پێنجشەممە ١٤ی پووشپەڕی ١٤٠٣ی هەتاوی، دایە “مەعسوومە دروودی” خەڵکی گوندی “کهوانە” و دایکی گیانبهختكردووی ڕێگای ئازادی، “عوسمان شەفیعی” کۆچی دوایی کرد، دوابەدوای کۆچی دایە مەعسوومە، فەیزوڵڵا شادی لە کاتی ئامادەکردنی پرسەنامەی ناوبراودا وشەی شەهیدی بۆ “عوسمان شەفیعی” بەکار هێنا بهڵام دواتر لەلایەن هێزەکانی ئیتلاعاتەوە دەستبەسەر کرا. فەیزوڵڵا شادی نەوەی دایە مەعسووم و خوشکەزای “عوسمان شەفیعی”یە كه هاوکات لەگەڵ ڕفاندنی لهلایهن هێزهكانی ڕژیمهوه، دووکانەکەشی پلۆمپ کراوە.