35
ڕۆژی چوارشه‌ممه ٢٧ی پووشپه‌ڕ، ده‌یان هێكتار له دارستانه‌كانی ناوچه‌ی داڵاهووی كرماشان له ئاگردا سووتا و هێشتا ئاگره‌كه‌ی كۆنتڕۆڵ نه‌كراوه.
به‌پێی ئه‌و ویدیۆیانه‌ی له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان بڵاو كراوه‌ته‌وه، ده‌یان ژن و پیاوی خۆبه‌خش سه‌رقاڵی دامركانه‌وه‌ی ئاگره‌كه‌ن، به‌ڵام به‌هۆی نه‌بوونی ئیمكاناتی پێویست نه‌یانتوانیوه ئاگره‌كه كۆنتڕۆڵ بكه‌ن. چالاكانی ژینگه‌پارێزی خه‌ڵكی كرماشان داوایان له ناوه‌نده‌كانی په‌یوه‌ندیدار كردووه، به‌ڵام وڵامێكیان وه‌رنه‌گرتووه. هه‌ر به‌و بۆنه‌وه داوا له خه‌ڵك كراوه بچن به هانایانه‌وه تاكوو بتوانن ئاگره‌كه كۆنتڕۆڵ بكه‌ن.