“موته‌لیب ئه‌حمه‌دیان” به‌ندكراوی سیاسی ڕاگیراو له زیندانی ئێڤین، وێڕای خراپی دۆخی ته‌ندرووستی له ده‌ستڕاگه‌یشتن به ده‌رمان بێبه‌ش و گیانی له مه‌ترسی جیددی دایه.
“مه‌ته‌لیب ئه‌حمه‌دیان” نه‌خۆشی فه‌تق و شیرپه‌نجه‌ی ڕیخۆڵه‌ی هه‌یه و پزیشكانی ده‌ره‌وه‌ی زیندان بڕیاری ئازادی ئه‌و به‌ندكراوه به پێنج ملیارد تمه‌ن وه‌سیقه‌یان داوه، به‌ڵام به‌رپرسانی زیندانی ئێڤین له‌گه‌ڵ ئازادی یان پێدانی مه‌ره‌خسی ده‌رمانی به‌و به‌ندكراوه سیاسیه دژایه‌تی ده‌كه‌ن. “موته‌لیب ئه‌حمه‌دیان” ساڵی ٨٩ی هه‌تاوی ده‌ستبه‌سه‌ر و له پهروهندهیێك دا به تۆمه‌تی بێ بنه‌مای ئه‌ندامه‌تی له یه‌كێك له حیزبه نه‌یاره‌كانی ڕژیم به ٣٠ ساڵ زیندان و له دوو په‌روه‌نده‌ی دیكه‌دا به تۆمه‌ته‌كانی هاوكاری له كوشتنی به ئه‌نقه‌ستی دوو كه‌س و به‌زاندنی نایاسایی سنوور، به ٩ ساڵ زیندان و په‌رداختی دیه مه‌حكووم كرابوو. ناوبراو له ماوه‌ی به‌ندكرانی دا به سه‌ختی ئه‌شكه‌نجه و تا به ئه‌مڕۆش ته‌نیا بنه‌ماڵه‌كه‌ی هه‌زینه ده‌رمانییه‌كانیان په‌رداخت كردووه.