47
ڕۆژی پێنجشه‌ممه ٢٨ی پووشپه‌ڕ، جووتیارانی به‌رهه‌مهێنه‌ری گه‌نم له شارستانی دڕه‌شاری سه‌ر به پارێزگای ئیلام دژبه نه‌دانی پاره‌ی گه‌نمه‌كانیان كۆبوونه‌وه.
به‌پێی زانیارییه‌كان، ده‌وڵه‌ت پێشتر نرخی ١٩ هه‌زار و ٥٠٠ تمه‌نی بۆ كڕینی گه‌نمی جووتیاران دیاری كردبوو، به‌ڵام ئێستا نرخه‌كه‌ی بۆ ١٧ هه‌زار و ٥٠٠ تمه‌ن گۆڕیوه و پاره‌ی جووتیارانی له كاتی خۆی دا په‌رداخت نه‌كردووه. به وته‌ی ناڕازیان، سه‌رۆكی بۆنیادی میللی به‌رهه‌مهێنه‌رانی گه‌نمی ئێران ڕایگه‌یاندووه كه ڕێكخراوی به‌رنامه و بودجه پێدانی گه‌نمی جووتیارانی خستووه‌ته ئه‌ستۆی ڕێكخراوی “ههدهفمهندسازی یارانه‌كان” و به‌و بۆنه‌وه جووتیاران سه‌رگه‌ردان بوون و داوای ڕوونكردنه‌وه‌ی چاره‌نووسی پاره‌ی گه‌نمه‌كانیان ده‌كه‌ن.