36
به‌پێی ڕاپۆرتی كانوونی مافی مرۆڤی كوردستان، بوونه‌وه‌ری كێچ له به‌ندی چاكسازی و په‌روه‌رده‌ی سنه بڵاو بووه‌ته‌وه و به‌رپرسانی ئه‌و زیندانه هیچ بایه‌خێك به ته‌ندرووستی زیندانیان ناده‌ن.
به‌پێی ئه‌و ڕاپۆرته، ٥٦ به‌ندكراو له چوار ژووری به‌ندی ژنانی كانوونی چاكسازی و په‌روه‌رده‌ی سنه ڕاگیراون و له دۆخێكی خراپی بێهداشتی دا ژیان به‌سه‌ر ئه‌به‌ن. له دوو حه‌فته‌ی ڕابردوودا چه‌ند جار به‌ندكراوان له ئاست هه‌بوونی كێچ له‌و زیندانه ناڕه‌زایه‌تیان ده‌ربڕیوه، به‌ڵام به‌ڕێوه‌به‌رانی زیندان بیانووی نه‌بوونی سه‌رچاوه‌ی داراییان بۆ دابین نه‌كردنی خزمه‌تگوزاری هێناوه‌ته‌وه.