108
					
					
                    
						                    
                
            
ڕۆژی پێنجشه‌ممه ٢٨ی پووشپه‌ڕ، كارمه‌ندێكی ده‌رمانخانه‌ی مانگی سووری سنه به ناوی “ئایدا حه‌یده‌ریان” له‌لایه‌ن هاوژینه‌كه‌یه‌وه به چه‌قۆ كوژرا.
هێشتا هۆكاری ئه‌و جه‌نایه‌ته ڕوون نییه به‌ڵام بكۆژ كه ناوی “ئارام زارعی” بووه پاش ئه‌نجامدانی تاوانه‌كه، خۆكوژی كردووه و ئێستا له نه‌خۆشخانه له ژێر چاودێری پزیشكی دایه. هه‌ندێك له سه‌رچاوه‌كانی هه‌واڵ باس له هه‌بوونی ناكۆكی درێژماوه له نێوان ئه‌و دوو هاوژینه ده‌كه‌ن.