42
ڕۆژی پێنجشه‌ممه ٢٨ی پووشپه‌ڕ، گه‌وره‌ترین یه‌كێتی كرێكارانی كانادا له نامه‌یه‌كدا كه بۆ به‌رپرسانی ڕژیمی كۆماری ئیسلامی ناردووه، خوازیاری ئازادی بێ شه‌رت و مه‌رجی شه‌ریفه محه‌ممه‌دی بوو.
یه‌كێتی كرێكارانی به‌شی خزمه‌تگوزاری گشتی كانادا له نامه‌یێكدا كه بۆ نوێنه‌رایه‌تی كۆماری ئیسلامی له ڕێكخراوی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان ناردوویه، وێڕای شه‌رمه‌زاركردنی حوكمی ئێعدامی شه‌ریفه محه‌ممه‌دی، خوازیاری ئازادی بێ شه‌رت و مه‌رجی ئه‌و چالاكه كرێكارییه و هه‌موو به‌ندكراوانی مه‌ده‌نی و كرێكاری بووه.