111
					
					
                    
						                    
                
            
ڕۆژی هه‌ینی ٢٩ی پووشپه‌ڕ، كۆمه‌ڵێك له ئه‌ندامانی ڕێكخراوی ژینگه‌پارێزی ژیوای پاوه له ده‌ورووبه‌ی ئه‌و شاره چالاكییان ئه‌نجام دا.
به‌پێی ئه‌و ویدیۆیانه‌ی له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان بڵاو كراوه‌ته‌وه، ئه‌ندامانی ڕێكخراوی ژینگه‌پارێزی ژیوا هاوڕێ له‌گه‌ڵ ژینگه‌دۆستانی پاوه له هه‌ڵمه‌تێك دا جاده‌ی نێوان ئه‌و شاره و نه‌وسوودیان له زبڵ و پاشماوه پاك كردووه‌ته‌وه. به‌شداربووانی ئه‌و چالاكییه داوایان له خه‌ڵكی كوردستان كرد فه‌رهه‌نگی پاكی و خاوێنی سرووشت بۆ نه‌وه‌كانی داهاتوو بپارێزن.