67
ڕۆژی هه‌ینی ٢٩ی پووشپه‌ڕ، كۆمیته‌ی به‌رگری له عوسمان ئیسماعیلی له ڕاگه‌یاندنێك دا خوازیاری هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی حوكمی ئێعدامی شه‌ریفه محه‌ممه‌دی و ئازادی بێ شه‌رت و مه‌رجی ئه‌و چالاكه كرێكارییه بوو.
له به‌شێكی ئه‌و ڕاگه‌یاندنه‌دا هاتووه، ئێمه ئه‌ندامانی كۆمتیه‌ی به‌رگری له عوسمان ئیسماعیلی خوازیاری هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی سزای سێداره‌ی شه‌ریفه محه‌ممه‌دی و ئازادی ده‌ستبه‌جێی ئه‌و چالاكه كرێكارییه‌ین. هه‌ر به‌و بۆنه‌وه داوا له هه‌موو ئینسانه ئازادیخوازه‌كان و ڕێكخراوه كرێكارییه‌كانی جیهان ده‌كه‌ین، هه‌وڵه‌كانیان بۆ ڕزگاركردنی گیانی شه‌ریفه محه‌ممه‌دی و ئازادی هه‌موو زندانیانی سیاسی به‌ندكراو له زیندانه‌كانی ئێران چڕتر بكه‌نه‌وه.