به‌پێی هه‌واڵی گه‌یشتوو، سپای پاسداران له ڕۆژی ٢٨ی پووشپه‌ڕه‌وه، مانۆڕێكی نیزامی له به‌رزاییه‌كانی پیازدۆڵ ده‌ست پێكردووه.
به وته‌ی هاووڵاتیان، سپای پاسداران ناوچه‌یه‌كی پان و به‌رینی گه‌مارۆ داوه و ڕێگه‌ی له هاتووچۆی خه‌ڵكی گوندی قوری قه‌ڵا تاكوو به‌رزاییه‌كانی پیازدۆڵ گرتووه. ئه‌مه یه‌كه‌م جار نییه سپای پاسداران به بیانووی مانۆڕی نیزامی، ناوچه سنوورییه‌كانی كوردستان میلیتاریزه و ئاسته‌نگی بۆ كه‌سابه‌ت و كاروباری ڕۆژانه‌ی خه‌ڵك درووست ئه‌كات. ئه‌و مانۆڕه له حاڵێكدا ئه‌نجام ده‌درێت كه ڕێژه‌ی گرژی و ئاڵۆزییه‌كانی نێوان ئیسڕائیل و به‌ره‌ی به ناو مقاوه‌مه‌ت كه له سه‌روویانه‌وه كۆماری ئیسلامی بوونی هه‌یه، گه‌یشتووته لووتكه و كارناسانی سیاسی ڕوودانی شه‌ڕێكی گه‌وره‌ی ناوچه‌یی له داهاتوویه‌كی نزیكدا به دوور نازانن.