ناڕه‌زایه‌تی كرێكارانی شاغڵ له‌ كارخانه‌ی ئاوان تب له‌ سنه‌

 

به‌پێی هه‌واڵی گه‌یشتوو، ڕۆژی شه‌ممه‌ ٣٠ی پووشپه‌ڕ، كرێكارانی ژنی شاغڵ له‌ كارخانه‌ی ئاوان تبی سنه‌ له‌ ئاست دۆخی خراپی پیشه‌یی ناڕه‌زایه‌تیان ده‌ربڕی.

به‌پێی ئه‌و ڕاپۆرته‌، ٤٠ كرێكاری كارخانه‌ی ئاوان تبی سنه‌ گرێبه‌ستی كاتی سێ مانگه‌یان له‌گه‌ڵدا واژۆ كراوه‌ و خاوه‌نكار حه‌قده‌سته‌كانیان به‌ شێوه‌ی نێوه‌چڵ په‌رداخت ده‌كات. پاش ئه‌و سێ مانگه‌ زۆربه‌ی كرێكاران له‌لایه‌ن خاونكاره‌وه‌ له‌سه‌ركار ده‌رده‌كرێن. كرێكارانی ئه‌و كارخانه دوو شیفت كار ده‌كه‌ن و خاوه‌نكار كه‌ ژنێكه‌ به‌ ناوی “كه‌ره‌می”، كرێكارانی له‌ مافی بیمه‌ی بێبه‌ش و به‌ دووربین به‌رده‌وام چاودێریان ده‌كات. به‌ وته‌ی كرێكاران، ماوه‌ی دوو مانگه‌ حه‌قده‌سته‌كانیان په‌رداخت نه‌كراوه‌ و له‌ دۆخێكی سه‌ختی مه‌عیشه‌تی دا ژیان به‌سه‌ر ئه‌به‌ن.

0 FacebookTwitterPinterestEmail

لێدوانێک بەجێ بهێلە

پەیام نێت

گەلەری

هاوڕێمان بن! ​

پەیوەندی

  Copyright © 2023, All Rights Reserved Payaam.net