59
ڕۆژی هه‌ینی ٢٩ی پووشپه‌ڕ، دایكانی شۆڕشی ژینا له شاری بۆكان له‌سه‌ر مه‌زاری گیانبه‌ختكردووانی ئه‌و شاره كۆبوونه‌وه و په‌یمانیان له‌گه‌ڵ ئاواته‌كانیان نوێ كرده‌وه.
به‌پێی ئه‌و وێنانه‌ی به ده‌ستمان گه‌یشتووه، دایكانی شۆڕشی ژینا له شاری بۆكان هاوڕێ له‌گه‌ڵ كۆمه‌ڵێك له خه‌ڵكی ئازادیخوازی ئه‌و شاره، به كۆبوونه‌وه له‌سه‌ر مه‌زاری گیانبه‌ختكردووانی شۆڕشی ژینا، سه‌ره‌ڕای ڕێزگرتن له یاد و بیره‌وه‌رییه‌كانیان، په‌یمانی وه‌فاداریان له‌گه‌ڵ ئاواته‌كانیان نوێ كردووه‌ته‌وه و به‌ڵێنیان داوه درێژه‌ده‌ری ڕێگای پڕ شانازیان بن.