شه‌وی هه‌ینی ٢٩ی پووشپه‌ڕ، هێزه‌كانی سووریای دیمۆكراتێك هێرشیان كرده سه‌ر دوو باره‌گای تیرۆریستانی سه‌ر به ده‌وڵه‌تی توركیا له شاری مارع و پاش شه‌ڕێكی سه‌خت، ناوچه‌كه‌یان له تیرۆریستان پاك كرده‌وه.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، هێزه‌كانی سووریای دیمۆكراتێك له چوارچێوه‌ی ئۆپراسیۆنی ڕزگاركردنی عه‌فرین، دوو باره‌گای تیرۆریستانی ئیسلامگه‌رای سه‌ر به ده‌وڵه‌تی توركیایان داگیر و پاشه‌كشه‌یان به چه‌كدارانی جیبهه‌ی نۆسره كردووه. له‌و پێكدادانه دا فه‌رمانده‌یه‌كی به‌ره‌ی نۆسره به ناوی “محه‌ممه‌د دیب” و ژماره‌یه‌كی دیكه له تیرۆریستان كوژراون و كۆمه‌ڵێك چه‌كداری دیكه‌ش بریندار بوون. به وته‌ی فه‌رمانده‌ی هێزه‌كانی سووریای دیمۆكراتیك، فڕۆكه‌كانی ئه‌رته‌شی توركیا پاش هه‌ڵهاتنی تیرۆریستان، هێرشیان كردووه‌ته سه‌ر هێزه‌كانیان، به‌ڵام نه‌یانتوانیه به ئامانجه‌كانیان بگه‌ن.