50
ڕۆژی شه‌ممه ٣٠ی پووشپه‌ڕ، هێرشی چه‌كداری كرایه سه‌ر دووكانێكی فڕۆشتنی كه‌لووپه‌لی نێو ماڵ له شه‌قامی باڵخچی نه‌غه‌ده و به‌هۆیه‌وه دوو هاووڵاتی كوژران و بریندار بوون.
تا كاتی داڕشتنی ئه‌م هه‌واڵه هیچ زانیارییه‌ك له‌سه‌ر ناسناوی هێرشبه‌ره‌كان و مه‌به‌ستیان له‌و هێرشه له‌به‌رده‌ستدا نییه، به‌ڵام هاووڵاتییه‌ك به ناوی “حسێن عه‌بدۆڵڵازاده” ناسراو به “حسێن سه‌رده‌شتی” گیانی له‌ده‌ست داوه و كه‌سێكی دیكه‌ش به ناوی “فه‌تاح بێهرووز” بریندار و ڕه‌وانه‌ی ناوه‌نده ده‌رمانییه‌كان كراوه.