له ڕۆژانی ڕابردوودا، “گوڵی شادکام” کارناسی توێژینه‌وه زانستە کۆمەڵایەتییەکان و دانیشتووی وڵاتی كانادا، بەردەوام لەگەڵ هەڕەشەی ئیتلاعاتی سپای پاسداران ڕووبەڕوو بووەتەوە.
“گوڵی شادكام” پێشتر لە جێگەی ڕاوێژکاری نووسینگەی تۆمارکردنی میراتی مانایی پارێزگای خۆراسانی ڕه‌زه‌وی دا چالاكی هه‌بووه. لە ماوەی چەند مانگی ڕابردوودا، ئەندامانی بنەماڵە، هاوڕێیان و تەنانەت هاوکارەکانی گوڵی لە شاری بۆجنۆرد، مەشهەد و کەرەج لە ژێر گوشاری دەزگا ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامی‌دا بوون و له ڕێگه‌ی په‌یوه‌ندی تهلهفوونی، لێپرسینه‌وه و هه‌ڕه‌شه‌كردنه‌وه داوای زانیاری شوێنی ژیان و پلانی ناوبراویان بۆ گه‌ڕانه‌وه بۆ ئێران كردووه. به وته‌ی گوڵی شادكام، هه‌ڕه‌شه‌كانی كۆماری ئیسلامی به‌دوای مه‌رگی ئیبراهیم ڕه‌ئیسی و هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆك كۆماری، به بیانووی بڵاوكردنی بابه‌تی ڕه‌خنه‌گرانه له حكوومه‌ت ده‌ستی پێكردووه.