ڕۆژانی هه‌ینی و شه‌ممه ٢٩ و ٣٠ی پووشپه‌ڕ، سێ كرێكار به‌هۆی نه‌بوونی ئیمه‌نی شوێنی كار له شاره‌كانی دۆروود و مه‌شهه‌د گیانیان له‌ده‌ست دا و چوار كرێكاری مه‌عده‌ن له كه‌ره‌ج به‌هۆی داڕمانی به‌رد به‌سه‌ریاندا گیریان خواردووه.
به‌پێ ڕاپۆرته‌كان، كرێكارێكی كه‌ندنی كارێز له شارستانی دۆروود به‌هۆی گازگرتوویی گیانی له‌ده‌ست داوه و كاتێك هاوكاره‌كه‌ی بۆ ڕزگاركردنی چووه، ئه‌ویش به هه‌مان هۆكار گیانی له‌ده‌ست داوه. له شاری مه‌شهه‌د كرێكارێك له كاتی كاركردن دا به‌هۆی به‌رقگرتوویی گیانی به‌ختكردووه و له مه‌عده‌نێك دا له شاری كه‌ره‌ج، چوار كرێكار به‌هۆی داڕمانی به‌رد له ژێر داروپه‌ردوودا گیریان خواردووه. جێگای ئاماژه‌یه كه هێزه‌كانی فریاگوزاری و ئاگركوژێنه‌وه سه‌رقاڵی ده‌رهێنانی ئه‌و چوار كرێكارهن و زانیارییه‌ك له‌سه‌ر دۆخی ته‌ندرووستیان له‌به‌رده‌ستدا نییه.