كۆبوونه‌وه‌ی ئێرانیانی ده‌ره‌وه‌ی وڵات بۆ پشتیوانی له‌ شه‌ریفه محه‌ممه‌دی

ماڵپه‌ڕی په‌یام

ڕۆژی شه‌ممه‌ ٣٠ی پووشپه‌ڕ، ئێرانیانی ئازادیخواز له‌ وڵاتی ئاڵمان په‌یوه‌ست به‌ كه‌مپه‌ینی به‌رگری له‌ شه‌ریفه محه‌ممه‌دی، چالاكی كرێكاری مه‌حكووم به‌ ئێعدام بوون.

به‌پێی ئه‌و وێنه و ویدیۆیانه‌ی كه‌ به‌ ده‌ستمان گه‌یشتووه‌، ئێرانیانی ئازادیخواز له‌ شاره‌كانی شتووتگارت، كۆڵن، به‌ڕلین و هانووفێر له‌ چه‌ند چالاكی جیاجیادا به‌ به‌ده‌سته‌وه‌گرتنی وێنه‌ی شه‌ریفه محه‌ممه‌دی و به‌ندكراوانی دیكه‌ی مه‌حكووم به‌ ئێعدام، خوازیاری هه‌ڵوه‌شانده‌وه‌ی سزای ئێعدام له‌ ئێران و ئازادی هه‌موو به‌ندكراوانی سیاسی و مه‌ده‌نی بوون. به‌شداربوونی ئه‌و كارزاره‌ دژ به‌ به‌رپرسانی قه‌زایی و ئه‌منیه‌تی كۆماری ئیسلامی دروشمیان به‌رز كرده‌وه‌ و خوازیاری كاردانه‌وه‌ی جیددی كۆمه‌ڵگای جیهانی به‌رامبه‌ر به‌ پێشێلكارییه‌كانی ڕژیم له‌ بواری مافی مرۆڤ بوون.

0 FacebookTwitterPinterestEmail

لێدوانێک بەجێ بهێلە

پەیام نێت

گەلەری

هاوڕێمان بن! ​

پەیوەندی

  Copyright © 2023, All Rights Reserved Payaam.net