28
سه‌رۆكی ئۆرژانسی ئازه‌ربایجانی غه‌ربی ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ٣١ی پووشپه‌ڕ ڕایگه‌یاند: له سه‌ره‌تای ساڵی تازه‌ی هه‌تاویه‌وه تا به ئه‌مڕۆ ٢٧ شارومه‌ند له ڕووبار و به‌ندئاوه‌كانی ئه‌و پارێزگایه نوقمی ئاو بوون و گیانیان له‌ده‌ست داوه.
ئه‌و به‌رپرسه‌ی ڕژیم وێڕای ئامادژه‌دان به گیانله‌ده‌ستدانی ٢٧ كه‌س له سه‌ره‌تای ئه‌مساڵه‌وه تا به ئه‌مڕۆ، ڕایگه‌یاند كه ١٠ كه‌سی دیكه‌ش بریندار بوون. به پێی ئاماره‌كان، ڕێژه‌ی خنكان له به‌ندئاوه‌كانی پارێزگای ورمێ به نیسبه‌ت ساڵی ڕابردووی ٥٠ له سه‌د زیادی كردووه. ساڵی ڕابردوو ١٤ كه‌س نوقمی ئاو بوون و دوو كه‌س بریندار و ڕه‌وانه‌ی ناوه‌نده ده‌رمانییه‌كان كرابوون.