مانگرتنی به‌رده‌وامی كرێكارانی په‌یمانی و پڕۆژه‌یی سه‌نعه‌تی نه‌وت

ماڵپه‌ڕی په‌یام

ڕۆژی یه‌كشه‌ممه‌ ٣١ی پووشپه‌ڕ، كرێكارانی په‌یمانی و پڕۆژه‌یی سه‌نعه‌تی نه‌وت بۆ ٣١مین ڕۆژی به‌رده‌وام دژبه‌ دۆخی خراپی پیشه‌یی و مه‌عیشه‌تی درێژه‌یان به‌ مانگرتن دا.

ماوه‌ی یه‌ك مانگه‌ كرێكارانی په‌یمانی و پڕۆژه‌یی سه‌نعه‌تی نه‌وتی ئێران له‌ ناڕه‌زایه‌تی به‌ دۆخی خراپی پیشه‌یی و مه‌عیشه‌تی ده‌ستیان له‌كار كێشاوه‌، به‌ڵام هیچ به‌رپرسێكی ڕژیم نه‌چووه‌ به‌ده‌م داخوازییه‌كانیانه‌وه‌. كرێكارانی ناڕازی خوازیاری زیادكردنی ئاستی حه‌قده‌ست، به‌ڕێوه‌چوونی یاسای ١٤ ڕۆژ كار- ١٤ ڕۆژ پشوودان، وه‌لانانی په‌یمانكار، دابینكردنی بیمه‌ و ئیمكاناتی ڕیفاهی، وه‌لانانی جیاوازی، ته‌زمینی ئه‌منیه‌تی پیشه‌یی  و نوێكردنه‌وه‌ی گرێبه‌سته‌كانیان بوون.

0 FacebookTwitterPinterestEmail

لێدوانێک بەجێ بهێلە

پەیام نێت

گەلەری

هاوڕێمان بن! ​

پەیوەندی

  Copyright © 2023, All Rights Reserved Payaam.net