32
به وته‌ی چالاكانی مه‌ده‌نی خۆراسانی شومالی، هه‌ژاری و ده‌ستكورتی له نێو دانیشتووانی ئه‌و پارێزگایه به ڕێژه‌یه‌كی به‌رچاو زیادی كردووه و په‌راوێزنشینی ڕۆژ له دوای ڕۆژ په‌ره ده‌ستێنێت.
به‌پێی ئاماره ده‌وڵه‌تییه‌كان، له جه‌معیه‌تی یه‌ك ملیۆن كه‌سی پارێزگای خۆراسانی شومالی، نزیك به ١٣٠ هه‌زار كه‌س له ناوچه په‌راوێزنشینه‌كانی بۆجنۆرد، شیروان، ئێسفه‌رایه‌ن، ئاشخانه، گه‌رمه، جاجه‌رم و فاڕووج ژیان به سه‌ر ئه‌به‌ن. له كۆی گشتی جه‌معیه‌تی ئه‌و پارێزگایه ٢٦ له سه‌دیان له خانووی نائه‌من و كۆن دا ژیان ده‌كه‌ن و ڕژیمی سه‌ركوتگه‌ری ئیسلامی هیچ پلانێكی بۆ نۆژه‌نكردنه‌وه‌ی خانووه كۆنه‌كان نییه.