30
ڕۆژی دووشه‌ممه ١ی گه‌لاوێژ، خانه‌نشینكراوانی موخابرات له چه‌ند شاری كوردستان و ئێران بۆ جارێكی دیكه دژبه دۆخی خراپی مه‌عیشه‌تی كۆبوونه‌وه.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، خانه‌نشینكراوانی موخابرات له شاره‌كانی كرماشان، سنه، ورمێ، زه‌نجان، ئیسفه‌هان، ئه‌هواز، تاران، ئه‌راك، ته‌ورێز، ڕه‌شت و به‌نده‌رعه‌باس به پێی ڕواڵی دووشه‌ممه‌ی هه‌ر حه‌فته له ئاست جێبه‌جێ نه‌كردنی داخوازییه‌كانیان ناڕه‌زایه‌تیان ده‌ربڕیوه. خانه‌نشینكراوان خوازیاری زیادكردنی ئاستی حه‌قده‌ست به پێی هێڵی هه‌ژاری، دابینكردنی بیمه‌ی ده‌رمانی و هاوسانسازی حه‌قده‌ست بوون.