30
به‌یانی یه‌كشه‌ممه ٣١ی پووشپه‌ڕ، سزای له‌سێدداره‌دانی به‌ندكراوێكی خه‌ڵكی سه‌رپولی زه‌هاو به ناوی “خه‌لیل جه‌ماڵی” له زیندانی دیزڵ ئاوای كرماشان جێبه‌جێ كرا.
“خەلیل جەماڵی” دوو ساڵ پێش بە تۆمەتی کوشتنی به ئەنقەستی کوڕەخاڵه‌كه‌ی دەستبەسەر و دواتر لەلایەن دەزگای قه‌زایی کۆماری ئیسلامییه‌وه سزای سێدارەی بەسەردا سەپا. شایانی باسه كه ڕۆژی ڕابردوو به‌ندكراوێكی دیكه به ناوی “دانیال كازمی نژاد” به تۆمه‌تی كوشتنی پاسدارێك له زیندانی كرماشان ئێعدام كرابوو.