كارمه‌ندێكی ئیداره‌ی سه‌رچاوه سرووشتیه‌كانی كامیاران به ناوی “ئیسماعیل كه‌ریمی”، ڕۆژی دووشه‌ممه ١ی گه‌لاوێژ، له كاتی كوژانه‌وه‌ی ئاگری دارستانه‌كانی مله‌ی مرواری و له‌وه‌ڕگه‌كانی گوندی كانێشه به‌سه‌ختی بریندار و به مه‌به‌ستی وه‌رگرتنی چاره‌سه‌ری پزیشكی ڕه‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه‌ی سنه و له‌وێوه بۆ نه‌خۆشخانه‌ی تاران گوازرایه‌وه.
به وته‌ی چالاكانی مه‌ده‌نی كامیاران، هێشتا ئاگری مێرگ و دارستانه‌كانی مله‌ی مرواری، ئافڕیان، و كانێشه كۆنتڕۆڵ نه‌كراوه و ناونده په‌یوندیداره‌كانی ڕژیم هیچ ئیمكاناتێكیان بۆ ژینگه‌پارێزان و خه‌ڵكی خۆبه‌خش دابین نه‌كردووه. هاووڵاتیانی كامیارانی داوا له خه‌ڵكی ئه‌و شاره و گونده‌كانی ده‌ورووبه‌ری دكه‌ن به مه‌به‌ستی ڕێگری له ته‌شه‌نه سه‌ندنی ئاگره‌كه بچن به هانایانه‌وه.